AVS Media Player 4.2   

AVS Media Player یەکێک لەو پرۆگرامانەیە کە بە هۆی خۆرایی بوونی جگە لەوەی کە بە بێ دژوار بون دادەگیرێ و کاری پێ دەکرێ، بە ناسینەوە و پشتیوانی ئاخرین فۆرمەتەکان و چوارچێوەیەکی ساکاری نەرمەواڵەکە زۆربەی فایلە دەنگی و رەنگی یەکان وەرێ دەخات.ئەم نەرمەواڵەیە جگە لە فیلم و موزیک توانایی هەیە کە وێنەش نیشان بدات ولەم بارەیەشەوە دەتوانین بە چاوی Picture Viewer یش چاوی لێ بکەین. خاڵێکی گرینگ لە بابەت ئەم کەرەستەیە ئەوەیە کە پشتیوانی لە نوێترین تێکنۆلۆژییەکان دەکات وەکوو ئیجرا کردنی دەنگەکان بە شێوەی سێ رەهەندی هەروەها ئیجرای دەنگەکانی چەند کانالە بە هەمان شێوە بە گوێی بەکارهێنەر دەگەیێنێ و چەند کرداری تر ئەم پرۆگرامە لە هاو شێوەکانی خۆی جیا دەکاتەوە.

Product Details:
License     : Freeware
Publisher   : Click here
File size   : 82.80MB
File ver    : 4.2.2.104
File format : exe
Date Added  : June 01, 2012
Last viewed : Jan 19th 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: 8, 7, Vista, XP and 2003
Ccleaner 5.13   

ئەم ئامرازە فایلە زێدە و بێکەڵکەکانی Internet Explorer, Windows Explore وبەشەکانی تری پێژمێرەکەمان بۆ خاوێن دەکاتەوە. ئەم ئامرازە هەروەها دەتوانێ بەرنامەکانی تری دامەزرێنراو لە سەر سیستەم بناسێتەوە و شوێنەواری بەجێماوی کارەکانی ئێمە خاوێن بکاتەوە و لە ناویان بەرێCCleaner . بەپێچەوانەی ئامرازەکانی دیکە، رەمەکی و خۆسەرانە هەڵناستێ بە سڕینەوەی فایل و زانیارییەکان، کە لە ئاکامدا ئەوەی پێویستیمان پێیەتی، لە دەستی بدەین. بەلکوو ئەم هەلەمان بۆ دەرەخسێنێ هەتا بە وردبینیەوە فایل و زانیاریەکان دەسنیشان بکەین جا ئەوکات بیانسرینەوە. حەتتا ئەم ئامرازە بۆ نوێ کارەکانیش بەرنامەیێکی پارێزاو بە هەژمار دێت و ئەم هەڵە دەرەخسێنێ کە لە هەڵبژاردنەکاندا وردتر بروانین و دوای دڵنیا بوون فەرمانی سڕینەوە دەربکەین.
هەڵبەت کاری CCleaner لێرەدا کۆتایی پێ نایێت. بۆ دۆزینەوەی کێشەکانی رێجیستری و چاککردنەوەیان ئیتر پێویست ناکات کە پرۆگرامی قورس دابمەزرێنن، چوونکە ئەم بەرنامەیە زۆر هۆشمەندانە و لە سەرخۆ دەتوانێ رێجیستری بە سەر دەکاتەوە و هەڵەکانی راست دەکاتەوە. بۆ ئەم کارەش ریسک ناکات و پێش دەسپێکردن بۆ چاک کردنەوەی هەڵەکان پێشنیاریدرووستکردنی پاڵپشت دەکات هەتا لە هەر چەشنە گرفتێکی نەخوازراو بەرگری بکات. جێگەی ئاماژە پێکردنە کە ئەم هەنگاوەش هەر لە دەستی خۆتان دایە کە ئەم ئامرازە لە کام بەش لە رێجیستری بە شوێن هەڵەدا بگرێت. هەروەها لە بەشی Tools دا Uninstaller جێگیر کراوە کە هەر هەمان کاری Add or Remove Programsی ویندوز ئەنجام دەدات ودەتوانین ئامرازە زێدەکانی پێ بسڕینەوە.

Product Details:
License     : Freeware
Publisher   : Click here
File size   : 4,16MB
File ver    : 5.13.5460
File format : exe
Date Added  : Nov. 08, 2014
Last viewed : Jan 19th 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: XP / Vista / 7 / 8
Active@ ZDelete v: 7.1.4   

زۆر جار بۆ پاراستن پێویستە فایلەکان بە تەواوی بسردرێنەوە،هەر وەک بۆ هێنانەوەی فایلە سڕاوەکان پرۆگرامی باش درووست کراون، ئەو پێویستییەش خوڵقاوە کە بە هۆی نەرمەواڵەوە بتوانرێ هەر چییەکمان بوێ بە یەکجاری بیسڕینەوە کە هیچ بەرنامەیەک نەتوانێ بیانهێنێتەوە. سڕینەوەی یەکجارەکی فایلە کەسییەکان، جێ پێی گەرانەگان و رێکەوتەکانی و هەر وەها سەرجەم فایلەکان، هێز و کرداری ئەم پرۆگرامەن کە Active ZDelete Net بۆ بەکارهێنەری هێناوەتە بەرهەم. ئەم بەرنامەیە کە ئەمنییەتێکی یەکجار زۆری هەیە و کەمتر تووشی هەڵە دەبێ لە زۆر شوێنی گرینگی دەوڵەتی لە زۆر وڵاتان دا کەڵکی لێوەردەگرن.

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 15.8 MB
File ver    : 7.1
File format : exe
Date Added  : May-31-2011
Last viewed : Dec 28th 2015
System Requirements: Microsoft® Windows:XP , Vista , 7 , 8
Internet Download Manager 5.2   

GetGo Download Manager ئامرازێکی زۆر بەهێز و پڕ دەوڵەمەندە کە بە تواناگەلی زۆر و زەوەندی دەتوانێ تەواوی خواست و ویستەکانی بەکارهێنەر دابین بکات و وڵامدەر بێ لە حاست پێداویستییەکانیان. ئەم ئامرازە توانایی زۆر بە هێزی هەن. یێکەمین و گرینگترین تایبەتمەندی ئەم ئامرازە، خۆڕایی بوونیێتی کە پێویستی بە هیچ شتی لاوەکی نییە وەک وشەی تێپەڕ یان شکاندن و...! هەر بۆیێ دوای دامەزراندن بە هاسانی دەتوانین بەکاری بهێنین. ئەم تواناییانەی کە ئاسایی لە زۆربەی ئامرازەکانی هاوشێوە دا هەن لە ناو GetGo Download Managerـیش دا هەیە. گوونجان لە گەڵ دۆزەرەکانی باوی وەک وەشانە جۆراوجۆرەکانی وەک IE و Mozilla Firefox، خێرایی بەرز لە وەرگرتنی فایلەکان دا بە هۆی دابەش کردن بۆ خێرا داگرتن، ئیمکانی پشوو پێدانی دووپات و چەند پاتە لە ماوەی داگرتنی فایلەکاندا، توانایی کاتبەندی و چەندین توانایی تری دیکە کە بە شێوەی ئاسایی و بە کەمێک گۆرانکاری لە زۆربەی ئامرازەکان دا بە دی دەکرێن ئەم ئامرازەش پێی دەوڵەمەندە .

Product Details:
License     : Freeware
Publisher   : Click here
File size   : 3.08 MB
File ver    : 5.2.0.2429
File format : exe
Date Added  : Aug 23 2014
Last viewed : Dec 28th 2015
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7
Snooper 1.47   

دوای دامەزراندنی کایە و ئامرازە جۆراوجۆرەکان لە سەر پەپکەرەقە هاوئاهەنگی تێک دەچێ و بە شێوەیێک کە هەر یێک لەو ئامرازانەی کە دەمانهەوێ دایبمەزرێنین لە سەرەتای بۆشایی دا پاشەکەوت دەبن و دەبنە هۆی تێکچوونی رێک و پێکی پەپکەرەقەی پێژمێر کە ئەوەشیان خۆی دەبێتە هۆی دابەزینی خێرایی بارکردنی زانیارییەکان. Auslogics Disk Defrag ئامرازێکە بۆ رێک و پێک کردنی پەپکەرەقە. بەهۆی ئەم ئامرازە دەتوانین کردەی بە یێک کردنی دیسک یان بە واتایێکی دیکە Defragmenter بە ئەنجام بگەیێنین کە لە ئاکامدا بە هۆی ئەم کردەوەیە خێرایی بارکردنی زانیارییەکان ببەینە سەر. ئەم ئامرازە کردەی بە یێک کردنی دیسک بە خێراییێکی زۆر بەرز بە ئاکام دەگەیێنێت و هەروەها توانایی ئەوەی هەیە کە لە کۆتایی هەر حەوتوویێک دا هەڵبستێ بە ئەنجامدانی کردەی Defragmenter.

Product Details:
License     : serial
Publisher   : Click here
File size   : 7,25 MB
File ver    : 1.47.4
File format : exe
Date Added  : Aug 23, 2014
Last viewed : Dec 29th, 2015
System Requirements: Microsoft® Windows: 98 / ME / 2000 / XP / Vista / 7 / 8